دژایه‌تیكردن له گه‌ڵ ژن له كۆمه‌ڵگای چینایه‌تیدا
حامید سه‌عیدی
له كۆمه‌ڵگای چینایه‌تیدا، دژایه‌تی له گه‌ڵ ژن به شێوه‌ی جۆرواجۆر ئه‌وه‌نده روون و ئاشكرا به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌م توندوتیژیه به راده‌یه‌ك توند‌و ئاشكرایه، كه ناسینی بنه‌ما و ریشه‌كانی بۆ خه‌بات دژ به‌م زوڵم و زۆره پێویست و زه‌روریه.
زوڵم و هه‌ڵاواردنی جنسی یه‌كێك له‌و تووندوتیژیه به‌رده‌وامانه‌یه كه به درێژایی مێژووی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له ئارادا بووه. به‌شی ژنان هه‌ر له بنه‌ماڵه‌وه بگره تا لایه‌نه جۆرواجۆره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی بێجگه له ئازار، كوێره‌وه‌ری، توندوتیژی و هه‌ڵاواردنی جنسی شتێكی تر نه‌بووه. باڵاده‌ستیی پیاوان به سه‌ر ژنان له ناو بنه‌ماڵه‌دا ژنانی له بارودوخێكی ژێرده‌سته‌یدا داناوه. توندوتیژی، سوكایه‌تی، ئازار‌و بێحورمه‌تی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر ژنان له لایه‌ن بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگاوه به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر، سه‌پاندنی یاسای نامرۆڤانه و دواكه‌وتوی ئایینی، پاڵنانی ژنان بۆ سوچی ماڵ و كاری ناوماڵ، سه‌پاندنی خۆسوتاندن و خۆكوژی، كڕین و فروشتنی ژنان له لایه‌ن مافیاكانی سه‌رمایه بۆ گه‌شه‌ی بازاڕی سه‌رمایه‌داری، هه‌ڵاواردنی نێوان ژن و پیاو له شوێنه‌كانی كار و په‌ره‌پێدانی له‌شفرۆشی، ته‌نیا به‌شێكی بچوك له هه‌لومه‌رجی ژێرده‌سته‌بوونی ژنان له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدایه. پانتایی و شێوازی جۆرواجۆری دژایه‌تی له گه‌ڵ ژنان له ئاستی كۆمه‌ڵگادا ئه‌وه‌نده له‌ناخی كۆمه‌ڵگادا جێگیر‌و یاسایی بوه‌ته‌وه، كه بۆ كۆتایی هێنان به‌م زۆڵم و زۆره‌ی زاڵ به سه‌ر ژناندا ده‌بێ بنه‌ماكانی ئه‌م ناعه‌داڵه‌تی و نایه‌كسانیه بناسین. ....
ادامه مطلب


ر شده بود بعد از یک سال با مبارزه بی دریغ همه مبارزین راه آزادی و برابری انسانها از زندان مرکزی سنندج آزاد شد.







